
هانتگتۆن‌و كارامه‌یی‌و پره‌نسیپه‌كانی
هانتگتۆن‌و كارامه‌یی‌و پره‌نسیپه‌كانی*
فه‌رید زهكریا
وه‌رگێڕانی، جه‌مال پیره
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی میحوه‌ریی دووباره‌كراو هه‌بێت كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێیكهوتبێت له مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهاندا، ئه‌وه‌یه كه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ سه‌قامگیریی سیاسیی كارێكی ئاسانه. ئێمه له عێراقدا رژێمی سه‌دام حوسێنمان روخاند، پاشان په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بێگومان له تواناماندا هه‌یه به ئاسانی په‌یكه‌رێكی نوێ دروست بكه‌ین. به‌هه‌مان شێوه رژێمی تالیبانمان روخاند له ئه‌فغانستان، زۆریش له‌و بڕوایه‌دا بووین كه به هاوكاری‌و پاڵپشتی بیانی‌و هه‌ڵبژاردن‌و جه‌ربه‌زه‌یی ئه‌مریكا ده‌توانین ده‌وڵه‌تێكی نوێ دروستبكه‌ین. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه ئێمه هاوكاریمان ده‌كردن، دیموكرات‌و عه‌لمانی بوون‌و زۆر چاكتر بوون له‌حكومه‌ته‌كانی پێش خۆیان، به‌ڵام پێویست بوو ئاگاداری راگه‌یاندنی پیاوه داناكه بیین به‌وه‌ی كه "گرنگترین جیاكارییه‌ك كه ده‌وڵه‌تان له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه په‌یوه‌ست نییه به شێوه‌ی حكومه‌ته‌كانیان به‌ڵكو په‌یوه‌سته به پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌ی."
بۆیه چه‌ندین گرفتیی تری جیهانی زۆرتر ده‌بن، له تیرۆریسته‌كانی وهزیرستانهوه بگره تا ده‌گاته په‌تای ئایدزو له‌وێشه‌وه به‌ره‌و هاككه‌ره‌كانی سۆماڵ، به هۆی بێ توانایی حكومه‌ته‌كانیان له موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌سه‌ر خاك‌و گه‌له‌كانیاندا. ئه‌مه لای سامۆئیل هانتگتۆنی زانای گه‌وره‌ی سیاسیی به درێژایی نیو سه‌ده هزری سه‌ره‌كی بوو كه دواجار له شه‌وی سه‌ری ساڵدا كۆچی دوایی كرد.
هانتگتۆن به بیرۆكه‌ی" پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان" به‌ناوبانگه، به‌ڵام ناوبانگه زانكۆییهكهی بۆ كاره‌كانی رابردووی ده‌گه‌ڕێته‌وه. شیكردنهوهكهیشی سه‌باره‌ت به سیسیتمی سیاسیی پراكتیككردنێكی واقیعیانه له‌خۆوه ده‌گرێت. له‌كاتێكدا كه ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌وته‌وه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی جۆنسنه‌وه داوای لێكرا كه هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ شه‌ڕی فێتنام بخاته‌ڕوو.
هانتگتۆن له‌دوای سه‌ردانێ بۆ ئه‌و ولاته له ساڵانی 1967و 1968دا وتی ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا له باشوری فێتنام تێكه‌ڵ به هه‌ڵه‌ی ترسناك بۆته‌وه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌و كاته‌دا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو له رێگه‌ی یارمهتیو گه‌شه‌پێدانه‌وه پشتگیرییه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست بێنێت. به‌ڵام به بڕوای هانتگتۆن ئه‌م یارمه‌تییه واته "سه‌رمایه" ئه‌و ئامرازه نه‌بوو. ڤێتنامییهكانی باشور به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی فیت كۆنگ ده‌بوونه‌وه، چونكه له‌ناو كۆمه‌ڵگای چاڵاكی بونیادنراو له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه ئایینی‌و رهگهزییهكانهوه ئاسایشیان پارێزراو بوو، ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه پێگه‌ی سه‌رچاوه "دواكه‌وتووه‌كان" به‌هێز بكات. به‌داخه‌وه، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ دێته‌وه به‌رده‌ممان له‌و قه‌یرانه‌ی كه له‌ئێستادا له ئه‌فغانستان هه‌مانه.
هانتگتۆن تێبینی ئاراسته‌یه‌كی یه‌كجار رارای كردووه، كه هه‌ندێجار بووه‌ته سه‌به‌بكاری پێشكه‌وتن له‌به‌رده‌م ئه‌مریكادا، له به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌تری سیاسیی یاخود له گه‌شه‌یه‌كی خێراتری ئابوری‌دا، به كرداریش له بڕی چارهسهركردنیهوه گرفتی زیاتری ناوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بهاتایه ده‌وڵه‌تێك بوایه خاوه‌ن گه‌لێكی چاڵاك له رووی ئابوری‌و سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا بێ دامه‌زراوه‌ی سیاسیی بووایه, وه‌ك نه‌بونی پارته سیاسییهكانو دامه‌زراوه مهدهنیو دادگا بڕوا پێكراوه‌كان، ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ناسه‌قامگیرییه‌كی زیاتری به‌خۆیه‌وه ده‌بینی. با بیر له پاكستان بكه‌ینه‌وه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ساڵی 1975دا 68 ملیۆن كه‌س بوو له ئێستاشدا گه‌یشتۆته 165 ملیۆن، له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌ته‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه به ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵسێت كه بریتی بوو له چه‌سپاندنی ئاسایش‌و فه‌راهه‌مكردنی بواره‌كانی فێركردن‌و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌گه‌ڵ تێپهڕبوونیشیاندا به ناو گۆڕان، خه‌ڵكی ده‌ستده‌گرن به كۆنترینو به‌هێزترین سه‌رچاوه‌ی ئاسایش كه ئایینه. ئه‌مه گرنگترین په‌یامی بیرۆكه‌ی "پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان" بوو. له‌كاتێكدا هه‌ندێكیش به بۆنه‌ی روخانی بلۆكی كۆمۆنیستییو ده‌ركه‌وتنی جیهانگیرییه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، هانتگتۆن پێیوابوو له‌گه‌ڵ ونبوونی ئایدیۆلۆژیا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی شوناسی مرۆڤ، ئایین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ریزی پێشه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆز، من‌و "پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان" به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. كاتێ كه خوێندكارێكی خوێندنی باڵا بووم، هانتگتۆن داوای لێكردم كۆمێنتێك له‌سه‌ر ره‌شنوسی وتاره‌كه بخه‌مه‌ڕوو. پاش چه‌ند مانگێك، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه بووم به به‌ڕێوبه‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه به‌ماوه‌یه‌كی كورت، هاوكاریم كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی. تا ئێستاش پێموایه هانتگتۆن شتی گرنگی به ئاراسته‌ی هه‌ڵه وه‌رگرتووه، به‌ڵام زۆربه‌ی وتاره‌كانی به بههێزیو پێشبینیی غهیبیهوه جیاده‌كرانه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی من به هانتیگتۆنهوه ئاڵۆز نه‌بوو. رێزی گه‌وره‌م ده‌گرت، ئه‌و وانه‌بێژێكی پێشهنگو مامۆستایه‌كی میهرهبانو هاوڕێیه‌كی دڵسۆز بوو. چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌ی فراوان بوو. یه‌كه‌مین كتێبه‌كه‌ی خۆی كه له‌بواری په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه بوو نوێی كرده‌وه، دوا كتێبیشی سه‌باره‌ت به دیمۆگرافیهتو رۆشنبیری بوو. هه‌روه‌ها كه‌سێكی ئاسۆ فراوان بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو زۆربه‌ی ئه‌كادیمیه هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی‌و رێڕه‌وه سیاسیه كۆنزێرڤاتیڤهكهی خۆی به هۆی ئاژاوه‌ی زانكۆی ئه‌و سه‌رده‌مه پوكانه‌وه.
به‌ڵام هانتگتۆن پێیوابوو كه ئه‌و خوێندكاره رادیكاڵانه به‌شێكن له كه‌له‌پوری ئه‌مریكی بهتونگ گیراوی دوباره‌بوو، ئه‌وانه‌ی كه دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كانیان بێزاركرد، چونكه پره‌نسیپه‌كانی وڵاتیان سهرنهخست.
له‌كۆتایی یه‌كێ له كتێبه‌كانیدا رووی كردۆته ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی كه ده‌ڵێن "ئه‌مریكا درۆزنه چونكه حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی خۆی له پراكتیكردنی نمونه باڵاكه‌یدا هه‌ره‌سی پێهاتووه." به‌ڵام هانتگتۆن ده‌ڵێت "ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌داچوون. ئه‌مریكا درۆزن نییه به‌ڵكو بووه‌ته مایه‌ی نائومێدی. ته‌نها بووه به نائومێدی چونكه گوزارشت له هیوایه‌ك ده‌كات."
من له‌م كتێبانه‌وه فێربووم هه‌روه‌ها له‌م پیاوه كه هه‌رگیز نه‌مبینی شتێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر ئه‌نجامبدات له‌سه‌ر حیسابی پرهنسیپهكهیو له پێناو دهسهڵاتو نزیككه‌وتنه‌وه لێی یاخود هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تری خۆی. ئه‌و به پێی پره‌نسیپه‌كانی ئه‌نگلۆ پرۆتستانتییهت ژیاوه‌و ده‌ستی پێوه‌گرتبوو كه بریتی بوون له تێكۆشان‌و ئهمیندارێتیو دادوهریو ئازایهتیو وه‌لائو نیشتمانپه‌روه‌ری.
له شانۆیی رۆبه‌رت بۆڵت سه‌باره‌ت به تۆماس مۆر،" پیاوی سه‌رجه‌م وه‌رزه‌كان"، ریچارد ریچ ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی مۆر له كاری مامۆستاییدا پرسیار ده‌كات" ئه‌گه‌ر بێت‌و( مامۆستایه‌كی باش)بیت كێ ئه‌و راستیه ده‌زانێت؟" مۆر له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "تۆ‌و خوێندكار‌و هاوڕێكانتو خوا. ئه‌مه‌ش جه‌ماوه‌رێكی خراپ نییه."*ئه‌م وتاره له بنه‌ڕه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نوسراوه‌و به‌ڵام له 27ی جانیوه‌ری 2009دا به تایبه‌ت له ژماره 11018ی رۆژنامه‌ی شهرقولئهوسهتهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و دوای وه‌رگێڕانیشی بۆ كوردی له ژماره 31-32ی گۆڤاری(نما)دا بڵاومكردۆته‌وه.