
بۆسه‌کانی جلال تاڵبانی و چه‌کی ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا
دوابه‌دوای ده‌رکردن و نانبڕانی سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کێتی،له کار‌و پیشه‌ی جیاجیادا، زۆرێک له چاودێران و تاڕاده‌یه‌کیش ده‌زگاکانی سه‌ر به‌باڵی گۆڕانی کاک نه‌وشیروان، به‌سه‌رکه‌وتنی خۆیانی ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م .
ئه‌م کاره‌ی باڵی جلالی ناو یه‌کێتی به بۆسه‌یه‌ک دژ به باڵی نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌بینم . چۆن ؟ .
پاره و زه‌وی و ئیمتیازات، بوه‌ته ئامانج له‌ناو سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستاندا، کارگهیشتوهته ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان بکات و بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی کاری سیاسی و حزبایه‌تی جگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی که‌سه‌که زیاتر شتێکی تر نیه.
مێژوو دووپاتی کردوه‌ته‌وه، هیچ چه‌کێک ئه‌وه‌نده‌ی چه‌کی گه‌نده‌ڵکردنی کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ر نیه بۆ شکست و تێکشکان، تاڵه‌بانیش باش له‌م چه‌که تێگه‌یشتبو ، هه‌ر بۆیه به‌به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو که‌وته فسادکردنی کۆمه‌ڵگا، به‌چه‌ندین ڕێگای جیاجیا، یه‌کێک له‌وانه به‌خشینی بێسه‌روبه‌ره‌ی ئیمتیازاته، که دیاره ئه‌مه مێژویه‌کی دوورودرێژی خۆی هه‌یه، سه‌رئه‌نجامیش سه‌رکه‌وتوو بوو .
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، سه‌رسوڕمانێک که مرۆڤ توشی شۆک ده‌کات، شۆکێک تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی حساب بۆ هیچ سروشتێکی مرۆڤانه و هیچ پێوه‌رێکی بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وشت، نه‌کراوه . تێکۆشه‌رانێکی قاڵبوی خه‌باتی حزبیانه‌ی مارکسیستانه، مه‌رجی په‌یوه‌ست بون و توانه‌وه‌یان له‌ناو یه‌کێتی و پارتی، ببه‌ستنه‌وه به ڕاده‌ی ئه‌و ئیمتیازه مادی و مه‌عنه‌ویه‌ی که وه‌ریده‌گرن .
خۆفرۆشتنی ده‌یان قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ژه‌نینی زوڕناو کوتانی ده‌هۆڵ بۆ پاکانه هێنانه‌وه بۆده‌سه‌ڵات، ئه‌مانه به‌شێکی به‌ڵگه‌ی ئه‌و سهرکهوتنهیانه .
با له‌ولاوه ووڵاتفرۆشان و فایلدار و دزی و قاچاغچیه‌کان بوه‌ستن، که شانازی به خۆیانه‌وه ده‌که‌ن وه‌ک هیچ ڕووی نه‌دابێت .
تاڵه‌بانی وبارزانی زۆر شاره‌زایانه ئه‌م کاره‌یان کرده عقڵیه‌تی به‌شێک له کۆمه‌ڵگا، ئێستا ڕووبه‌ڕووی باڵی ڕیفۆرمخواز، که نه‌وشیروان مسته‌فا ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات، ده‌که‌نه‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م شه‌ڕه خوڵقاندنی تهنگێژهیهکی شێرپه‌نجه ئاساییه، له‌به‌رده‌م پرۆژه‌کانی ڕیفۆرمستهکاندا .
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ند نانبڕاوکراون، سه‌رچاوه‌ی ژیانی خۆیان و ماڵومنداڵیان به‌ستراوه به‌و موچهخهیاڵیهی (به‌رهه‌مهێنه‌ریش نین) مانگانه وه‌ریده‌گرن، ئه‌مه سه‌رباری ئیمتیازات .
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کادیره حزبیه‌کان فێری مشه‌خۆری کراون، هیچ به‌رهه‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تیان نیه، ئه‌ویشی له‌کاتی خۆیدا فێری بوون(کارکردن وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی) پاش 18 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی ینک و پ‌د‌ک، بیریان چۆته‌وه، هه‌ڵه‌ش نیه، ئه‌گه‌ر بڵێین شه‌رمده‌که‌ن ئێستاکه، بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ژیانی ڕابووردویان .
ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش 18 ساڵ خه‌ریکی په‌یداکردنی نانی خاوخێزانیان بوون، ئاماده‌ن پاش نانبڕانی حزبایه‌تیان، بگه‌ڕێنه‌وه سهرکاروپیشهی خۆیان ؟. زۆر به تآکیدی نه‌خێر .
که‌واته به‌شێک له‌مانه باردهبن به‌سه‌رشانی کۆمپانیای ووشه‌وه ، کۆمپانیای ووشهش، توانای گه‌ره‌نتیکردنی ژیانی ئه‌و هه‌موه نانبڕاوانهی نیه .
له‌لایه‌کی تره‌وه، ده‌رکردنی ئه‌و که‌سانه مه‌به‌ستێکی تری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، ده‌بوایه حسابی جدی بۆبکرایه، که خۆی له گه‌مارۆدانی ڕیفۆرمستهکانه له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا و ڕێگرتنه له‌و گۆڕانه بابه‌تیه سه‌رتاسه‌ریه‌ی که به‌ڕێوه‌یه، له‌م بۆسهیاندا تاڵه‌بانی به‌که‌مترین زیان، سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌ی چاره چیه ؟ .
چه‌که‌کانی ده‌ستی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا !!!!.
1 ــ کۆمپانیای ووشه، به‌رنامه‌یه‌کی نائاسای به‌په‌له ئاماده‌بکات بۆ دروستکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی پێشمه‌رگه و ڕێکخستنه‌کان، ئه‌وانیش به‌مانا ڕاستیه‌که‌ی، که مرۆڤێکی هۆشیاری خۆبه‌خشی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و ئامانجی کۆتای، سه‌رکه‌وتنی گه‌ل و به‌دیهێنانی ژیانێکی شایسته‌ی مرۆڤی سه‌رده‌م .
که‌واته ده‌بێت که‌سه نانبڕاوه‌کان، درێژه بهکاروخهباتی خۆبه‌خشانه‌ی خۆیان بده‌ن و چاوه‌ڕوانی موچه و ئیمتیاز نه‌که‌ن .
2 ــ به‌کارهێنانی که‌سه لێهاتو ئاکتیڤهکان له کاروباری به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌رکه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی به‌شه‌که‌ی تریش بۆ ژیانی ئاسای خۆیان و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ک لایه‌نگیری لیستی گۆڕان .
3 ــ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و موڵک و ماڵ و سه‌روه‌ت وسامانه زیاده‌ی که به‌رپرسانی پێشوی ناو ده‌سه‌ڵات، که ئه‌مڕۆ لایه‌نگیری له لیستی گۆڕان ده‌که‌ن بۆ خه‌زێنه‌ی لیستی گۆڕان و به‌کارهێنانی بۆ دوو مه‌به‌ست : ــ
1 ــ به‌شێکی به‌کاربهێنرێت بۆ پێداویستیه ههرئێستاکانی قوربانیانی کاره‌ساته‌کانی کوردستان، چونکه ئه‌وان پێش هه‌رلایه‌کی تر له پێشترن بۆ خزمه‌تکردنیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئازار و دهردهسهریهکیان چه‌شتبێت ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خۆیان نه‌بوه، به‌ڵکو سه‌پێنرا به‌سریاندا و کرانه قوربانی .
2 ــ به‌شه‌که‌ی تریش به‌کاربهێنرێت بۆ موچه‌ی کهسهلێهاتو وئاکتیڤه ده‌رکراوه‌کان و پێداویستی لیستی گۆڕان .
ئالێره‌دا باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر زیاتر ده‌بێت به لیستی گۆڕان و له هه‌مانکاتدا، ئه‌و تێڕوانینه‌ش شکست ده‌خوات که هه‌رلایه‌ک له کوردستاندا سیاسه‌ت بکات، بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆی ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر کۆمپانیای ووشه جدی نه‌بێت له تێکشکانی به‌شی یه‌که‌می ئه‌و بۆسه‌یه‌ی تاڵه‌بانی، ڕۆژانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا توشی تهنگێژه ده‌بێت و ئه‌زمونی ڕه‌وتی نیشتمانی جیابوه‌وه له زه‌حمه‌تکێشان، باشترین به‌ڵگه‌یه .