Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
له‌سێداره‌دان و شێواندنی ڕاستی یان سوکایه‌تی کردن …..

له‌سێداره‌دان و شێواندنی ڕاستی یان سوکایه‌تی کردن …..

Closed
by June 15, 2009 گشتی

له‌سێداره‌دان و شێواندنی ڕاستی یان سوکایه‌تی کردن به‌قوربانیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و شێواندنی ڕاستی 
کۆیار ڕه‌ووف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کوردۆسایید ووۆچ کۆمیته‌ی به‌ریتانیا

دیاره‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌ئه‌نجامئ هه‌ڵه‌ی سیاسی سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه‌ بوو به‌پله‌ی یه‌که‌م یه‌کێتی و پارتی ، لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌ که‌ کیمیاباران کردنی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی به‌عسه‌وه‌ ، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرت که‌ ئه‌و دوپارته‌ی ده‌سه‌ڵاتداریتی ئه‌مڕۆیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ڕژێمی ئێرانیان هینایه‌ ناو خاکی هه‌له‌بجه‌وه‌و ، هه‌له‌بجه‌یان به‌ ئێران دابه‌شوو ، وه‌ تاوانی ئه‌نفالیش لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌ که‌ یه‌کێتی نیشتیمانی ، به‌هاوکاری ئێران بیره‌نه‌وته‌که‌ی که‌رکوکی ته‌قانده‌وه‌و ، له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ، که‌وته‌ گیانی خه‌ڵکی بیدیفاعی کوردستان و ژن منال و پیر ولاوی له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا قه‌تڵ و عام کرد ، به‌ده‌یان هه‌زار له‌خه‌ڵکی کوردستان بوونه‌ قوربانی سیاسه‌تی هه‌له‌ی یه‌کێتی و پارتی ، ئه‌و کات یه‌کێتیو پارتی خه‌ڵکیان هان ده‌دا دژی ڕژێم و ، هه‌زاران که‌سیان کردوه‌ قوربانی سیاسه‌ته‌هه‌له‌که‌یان ، ڕێگری کردن له‌ده‌رباز بوونی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌کیکی تر بوو له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی یه‌کیتی و پارتی ، که‌ ئه‌گه‌ر ڕێگریان له‌خه‌ڵک نه‌کردبایه‌ ئه‌وه‌ بێگومان هێنده‌ خه‌ڵک شه‌هید نه‌ده‌بوو ، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک ئه‌و شاره‌ دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بوه‌ته‌وه‌ که‌ تا دونیا دونیایه‌ خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنن ،
له‌ رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بانه‌تیک بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی له‌سیداره‌دان و شێواندنی ڕاستی که‌ چاودێرێک نوسیویه‌تی  ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ من که‌سیکی هه‌له‌بجه‌ییم و خاوه‌نی بریندارو شه‌هیدی کیمیا بارانم و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی چوار ئه‌نفالم هه‌روه‌ها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی کوردۆسایید ووۆچ –چاک   کۆمیته‌ی به‌ریتانیام بۆیه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌م به‌ ئه‌رکێکی خۆم زانی و ئه‌و بابه‌ته‌م به‌ سوکایه‌تی زانی بۆسه‌ر ناوه‌نده‌که‌و بۆ سه‌ر که‌سوکاری قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال که‌ ده‌سه‌ڵاتی کووردی ئازادی و له‌سایه‌ی خوێنی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ هاتوه‌ته‌ به‌رهه‌م  ،
سه‌ره‌تا  له‌نوسینه‌که‌دا هاتوه‌ ( له‌به‌رامبه‌ر بڕوانه‌بوونی سه‌رۆک کۆمار به‌سزای له‌سێداره‌ که‌مافێکی فکری فه‌ردی خۆیه‌تی ماوه‌یه‌که‌ به‌هه‌ر مه‌رامێکی سیاسی و هه‌رویستێکی تر بێت ڕێکخراوێک به‌ناوی ڕێکخراوی چاک هه‌رایه‌کی ناره‌وای میدیای ناوه‌ته‌وه‌ خۆیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک تاله‌بانی سه‌غڵه‌ت کردوه‌ کۆی هۆکار و نهێنیه‌کانی جێبه‌چی نه‌کردنی سزای له‌سیداره‌دانی نه‌ک ته‌نها سوڵتان هاشم بگره‌ ته‌واوی تاوانبارانی تری ئه‌نفالیشیان خستوه‌ته‌ سه‌رشانی سه‌رۆک کۆمار وایان بڕیارداوه‌ خۆپیساندان و ناڕه‌زایی ده‌رببرن وه‌ک له‌زمانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وروپای ئه‌م ڕێکخراوه‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ ،
بۆوه‌لامی ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ سه‌رڵێسێوێنه‌ره‌ ده‌ڵێم :
ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار بڕوای به‌ سزای له‌سێداره‌ نیه‌ ئه‌ی چه‌ند لاوی کورد به‌ده‌ستی حیزبه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار نه‌ک له‌سیداره‌ بدرێن به‌ ڵکو بێسه‌روشوێن کراوون ، دیاره‌ سه‌رۆک کۆمار مافی خۆیه‌تی که‌ که‌ ڕێگری بکات که‌ جێبه‌جیکردنی سزابه‌سه‌ر تاوانبارانداو ، هه‌روه‌کو مافی خۆیه‌تی که‌ چه‌ندین لاوی کوورد بێسه‌رو شوێن بکرێن و ئه‌سکه‌نجه‌ بدرێن له‌ زیندانه‌کانی کوردستاندا بۆ ڕاستی ئه‌م ووتانه‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌منستی ئینته‌ر ناشنال بخویننه‌وه‌ به‌ووردی تا بزانن له‌ سایه‌ی  ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا چی ده‌گوزه‌رێت ؟!
داکۆکی کردن له‌ مافی قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال له‌لایه‌ن  چآکه‌وه‌ هه‌رای ناره‌وایه‌ و ڕێگری کردن له‌ جێبه‌جێکردنی یاسای دادگا له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ و کردنی وه‌فیق سامه‌ڕڕائی  ئه‌ندازیاری ئه‌نفال به‌ ڕاوێژکاری خۆی و دواتر ڕه‌وانه‌ کردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ ، و ئازاد کردنی تاریق ره‌مه‌زان و که‌ریم سه‌بتی و داڵده‌دانی جاش و ئه‌نفالچیا ن له‌لایه‌ن حیزبه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماره‌وه‌و ، هه‌ووڵدان بۆ سوک کردنی سزای سوڵتان هاشم ، به‌ڕه‌وا و مافی فیکری سه‌رۆک کۆمار ده‌زانێت !!
لێره‌دا با نوسه‌ر ئه‌گه‌ر ویژدانی هه‌یه‌ که‌مێک ویژدانی خۆی به‌کار بێنێت و سه‌ردانیکی هه‌له‌بجه‌و ناوچه‌ ئه‌نفال کراوه‌که‌ن بکات و بزانێت ویژدانی له‌کام ڤێللایه‌کی سه‌رۆک کۆماردا کۆنکریت کراوه‌ وا هێرشی ناره‌واده‌کاته‌ سه‌ر ناوه‌ندی چاک و ، باسی مه‌به‌ستی سیاسی ده‌کات ، ئه‌ندامانی چاک خۆبه‌خشانه‌ و دوور له‌سیاسه‌ت کارده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سیاسیان له‌پسته‌وه‌ بوایه‌ ئه‌وه‌ وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار دوێنی خه‌ڵکمان دوچاری کیمایا باران ده‌کردو خه‌ڵکمان به‌ئه‌نفال کردن ده‌دا له‌پیناو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست و ، ئه‌مڕۆ ش که‌ ده‌سه‌ڵاتمان گرته‌ده‌ست ، سوکایه‌تی به‌و قوربانیه‌نه‌ بکه‌ین  که‌ دوێنی به‌ناوی شۆڕشه‌وه‌ ، دوچاری کیمیا باران و ئه‌نفالماکردن و ئه‌مڕۆش به‌ناوی مافی مرۆڤ و ئاشتبونه‌وه‌ی نیستیمانیه‌وه‌ ، جه‌للاده‌کان ئازاد بکه‌ین و ڕێگربین له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی یاسا به‌سه‌ریاندا ،!!
له‌ سه‌نجی یه‌که‌مدا ده‌ڵێت ( به‌ڵام بێگومان هه‌ڵه‌یه‌ که‌س مافی ئه‌وه‌ به‌خۆی بدات له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی دی موزایه‌ده‌ی کوورد په‌روه‌رێتی دادخوازی و په‌رۆشی بۆ دۆسیه‌ی ئه‌نفال به‌سه‌ر که‌سی تره‌وه‌ بکات چونکه‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ته‌واوی هێزو سیاسی و دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵگان به‌گشتی نه‌ک ته‌نها پرسی ڕێکخراوێک که‌به‌بێ زانیاری وورد و بێهۆشیاریه‌که‌ی سیاسی پێویست مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن )
ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماره‌ مووزایه‌ده‌ی سیاسی و کوورد په‌روه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌کات نه‌ک ناوه‌ندی چاک ، ناوه‌ندی چاک ئه‌گه‌ر ته‌نها بازرگانی تاوانباری چه‌کی کۆکوژ(فرانس ڤان ئانرات) ی به‌دادگایی کردن دابێت و سزای 17 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پابێت ، به‌سیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ داکۆکیکاری قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال بزانێت ، له‌به‌رامبه‌ردا ، داڵده‌دانی جاش و تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، و ڕێگری کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ جێ به‌چێ کردنی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تاوانبارانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالدا ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار ، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو خه‌ڵی کوردستان خۆپیشاندان بکات و داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکات نه‌ک ته‌نها ناوه‌ندی چاک ، ئه‌و هه‌لوێسته‌ی سه‌رۆک کۆمار به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان جیاوازیه‌ک به‌دی نه‌کات له‌ نێوان ئه‌و تاوانبارو جه‌للادانه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیان ئه‌نجام داو له‌نێوان ئه‌و سه‌رکرده‌ کوردانه‌ی که‌ داکۆکی له‌و تاوانبارانه‌ ده‌که‌ن !!!
به‌ڵێ پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان پرسی ته‌واوی هێزه‌سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه‌ دیموکراته‌یکانه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کان وه‌کوو تاڵه‌بانی جاش و ئه‌نفالچی داڵده‌بدات و جه‌للاده‌کان له‌به‌رده‌م یاسادا قوتار بکات و داکۆکیان لێکات ده‌بێت ڕێکخراوێکی وه‌ک چاک که‌له‌بواره‌کانی مافی مرۆڤدا کار ده‌کات و ده‌یان هه‌لسوڕاوی بیانی ئاگاداری کارو چاکاکیه‌کانیه‌تی ، له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌داو زۆربه‌ی ووڵاته‌ جیاجیاکان نوینه‌ریان هه‌یه‌ ده‌بێت ، به‌ده‌م سوکایه‌تی پیکردنی تاله‌بانیه‌وه‌ دابنیشێت؟ !!
ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی چاک بێزانیاری بوایه‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌بازرگانی چه‌کی کیمیایی نه‌ده‌درایه‌ دادگاو سزای به‌سه‌ردا نه‌ده‌سه‌پا ، ڕێکخراوی چاکه‌ واژۆی چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌ ووڵاته‌کانی سویدو به‌ریتانیا کۆکردوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌جینۆساید ناساندنی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال نه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوورد و نه‌وه‌ک سه‌رۆک کۆمار ، زانیاری وورد له‌لای سه‌رۆک کۆماره‌ ، کاتێک ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ فرۆشتنی کچی ئه‌نفالکراوی کورد به‌ ووڵاتی میسر دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ ، کاتێک به‌به‌ڵگه‌وه‌ ناوو به‌رواری فرۆشتنی ئه‌و کچه‌کوردانه‌ له‌ که‌رکوک که‌وتوه‌ته‌ ده‌ست خه‌ڵکێک که‌ ویژدانی له‌ نێو ڤێللا کاندا کۆنکرێت نه‌کرابوودوای ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ست گیرا به‌سه‌ر داموو ده‌زگا ئه‌منه‌یکانی به‌عسدا  ، ئیسته‌س ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ پارێزراوه‌  ، و بڵاویش کراوه‌ته‌وه‌ ، خۆس به‌ختانه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ نه‌که‌وته‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کیتی و پارتی ئه‌گینا ئه‌وه‌ ده‌بویه‌ خیانه‌تیک که‌ که‌س نه‌یده‌زانی !!!
سه‌باره‌ت به‌ شه‌رعیه‌تی ناوه‌ندی چاک ، ناوه‌ندی چاک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داکۆکی له‌ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌کات و سوکایه‌تی کردن به‌ قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و هه‌موو موزایه‌ده‌یه‌کی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه‌ سه‌رعیه‌تی نیه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌ جیهانیه‌کانه‌وه‌ و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی قوربانیده‌ری هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ پشتگیری ته‌واو ده‌کرێت و ، ته‌نها ئه‌و ڕیکخراوه‌یه‌ که‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێک ، ته‌نها داکۆکیکاره‌ له‌مافی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و خۆبه‌خشانه‌کار ده‌کات دژی ژینۆساید کردنی کورد و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ تاوانباران بداته‌ دادگا و ، شوێنپێی تاوانباران هه‌لبگرێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات دارانی کوردو سه‌رۆکه‌کانی کوور ڕێگرن له‌ به‌رده‌م سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تاوانبارانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالدا ، بۆیه‌ تاوانباریکی وه‌کوو نزار خه‌زره‌جی ناتوانێت له‌ و شوێنه‌ی لێی ده‌ژی برواته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ناوه‌ندی چاک داوای له‌سه‌ر تۆمار کردوه‌ ، له‌کاتیکدا سه‌رکرده‌کانی کورد ، هه‌ووڵی زۆریاندا ئه‌و تاوانباره‌ بکه‌نه‌ سه‌رۆک ئه‌رکانی جه‌یشی ئێراق به‌ڵام ناوه‌ندی چاک ڕێگر بوو له‌و هه‌ووڵه‌یان که‌ له‌ دوا جاردا ته‌نها شه‌رمه‌جاریان بۆ مایه‌وه‌ !!
به‌ڵی ناوه‌ندی چاک ئێستا بوه‌ به‌دوبه‌شه‌وه‌ به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیمه‌ وه‌کوو کووردۆ ساید ووۆچ _چاک   هیچ که‌سێک ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه‌ که‌ له‌و بواره‌دا کار بکات و پیمان باشه‌ چه‌ندین ڕێکخراو له‌و بواره‌دا کار بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ، به‌هه‌موومان بتوانین کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌جیهانی بکه‌ین و قه‌ره‌بووی قوربانیان بکه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌کوو کووردۆساید ووۆچ _چاک  ڕێکخراویکی خۆبه‌خشین و ته‌نها دڵسۆزی و به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی کۆی کردوینه‌ته‌وه‌و هیچ داهاتێکمان نیه‌ تا شه‌ڕی له‌سه‌ر بکه‌ین و میلیشیامان نیه‌ تا شه‌رعیه‌تمان نه‌بێت شه‌رعیه‌تی ئێمه‌ و هه‌ر رێکخراوێک که‌له‌بواری مافی مرۆڤ و جینۆسایددا کاربکات ئه‌وه‌ شه‌رعیه‌تی ته‌نها به‌وه‌ نامینێت که‌ ببێته‌ پاشکۆی حیزبێک و له‌ ڕێڕه‌وی خۆی که‌ داکۆکی کردنه‌ که‌ قوربانیانی جینۆساید لابدات ،،
وه‌ هه‌روه‌ها له‌نوسینه‌که‌یدا ده‌یه‌وێت که‌ دوبه‌ره‌کی بخاته‌ نێوان هه‌ردوو به‌شی ناوه‌نده‌که‌وه‌و ، هه‌ربه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵکو ده‌یه‌وێت دوبه‌ره‌کی بخاته‌ نێوان به‌رپرسی ناوه‌نده‌که‌ له‌ سلیمانی و هه‌له‌بجه‌ له‌لایه‌ک و به‌رپرسی ناوه‌نده‌که‌ له‌ ئه‌وروپا ، ئه‌و به‌ڕێزه‌ بێئاگایه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رده‌کرێت ته‌واوی کۆمیته‌و لقه‌کانی لیئاگادار ده‌کرێته‌وه‌ و سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن  ئه‌وجا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ،
له‌کاتێکدا ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی دادگا به‌هه‌موو شتێک ده‌زانین و پێمان وایه‌ دادگا بڕیار له‌سه‌ر سزای تاوانباران ده‌دات و ده‌ست وه‌ردانی هه‌ر که‌سێک به‌ سوکایه‌تی ده‌زانیین بۆسه‌ر قوربانیان هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال  کاتێک سه‌رۆک کۆمار و هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ بۆیان هه‌یه‌ داوای هه‌ڵگرتنی سزای له‌سیداره‌ بکه‌ن که‌
یه‌که‌م : تاوانبار نه‌بێت به‌ کوشتن و بێسه‌رو شوێن کردنی خه‌ڵک و مافه‌کانی مرۆڤی پێشیل نه‌کردبێ
دوه‌م : ده‌بێت ووڵات ئاسایش بێت و زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ بکرێت که‌ ئه‌گه‌ر سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌رتاوانبارێکدا بسه‌پیت به‌دڵنیاییه‌وه‌ جیبه‌جی بکرێت
له‌ڕوی خاڵی یه‌که‌مه‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار ناتوانێت سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگرێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک و له‌کاتێکدا چه‌ندین لاووی کورد بێ سه‌رو شوێن کراوون له‌شيڕی ناوخۆداو ، له‌زیندانه‌کانی ده‌زگای زانیاریدا وه‌کوو ڕاپۆرته‌کانی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ چه‌ندین زیندانی بێسه‌روشووێن کراوون و سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌
بێگومان موزایه‌ده‌سیاسیه‌کانی تاڵه‌بانی به‌ دۆسیه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ هیج جیاوازیه‌کیان نیه‌ هه‌روه‌کوو چۆن تاوانبارانی ژینۆسایدی کورد جیاوازیان نیه‌ و هه‌رکه‌سیک به‌شدار بووبێت له‌ ژینۆسایید دا پێویسته‌ دادگایی بکرێت و دادگا یاساکان دیاری ده‌کات نه‌ک سه‌رۆک کۆمار ،
له‌شوێنێکی دیکه‌دا باسی شێواندنی هه‌قیقه‌ت ده‌کات و باسی ساخته‌کاری ده‌کات ، ساخته‌کاری کاتێک تاوانبارێکی وه‌کوو سوڵتان به‌وه‌ بناسێنیت که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ هه‌بووبێت ، له‌کاتێکدا که‌ سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی کردوه‌ ، و سکاڵاکه‌ران و دادگا ئه‌وه‌ یه‌ک لایی ده‌که‌نوه‌ نه‌ک سه‌رۆک کۆمار له‌ژێر فشاری ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بیه‌کاندا وه‌کوو به‌ڕێزی ده‌ڵێت ، ساخته‌کاری بکات ،
پاشان باس له‌ رۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ که‌ رۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌هه‌واڵانه‌ که‌ بڕوای به‌و ووێواندن و ساخته‌کاریه‌ هه‌یه‌ ،
ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یان ڕاگه‌یاندنتان به‌ خوێنی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال دامه‌زراندوه‌ ، ساڵانه‌ ملیاره‌ها دۆلار بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کانتان خه‌رج ده‌که‌ن  شکسته‌کانی سه‌رکرده‌کانتان  سوکایه‌تی پێکردنی قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و ئازاد کردنی  تاوانبارانی ژینۆسایدی کوردو پشت گوێخستنی که‌سوکاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و گیان له‌ده‌ست دانی بریندارانی کیمیاوی ، هه‌مووی له‌خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه‌و ، سوکایه‌تیه‌کان به‌ قوربانیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک  به‌ سیاسه‌ت و حساباتی ئه‌مه‌ریکی ئه‌زانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ سه‌رۆکێک ناتوانێت موزایه‌ده‌ به‌ قوربانیه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه‌ بکات ، ئه‌گه‌ر کرا ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ته‌وه‌، سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی و له‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی موزایه‌ده‌ بکات به‌ڵام ناتوانێت موزایه‌ده‌ به‌ قوربانیانی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه‌ بکات ژینۆساید کراوه‌ ،
 له‌سه‌ر هه‌ر خاڵێکی ده‌ستور ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵک ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌و قوربانیانی نه‌ته‌وه‌ن بڕیار له‌سه‌ر کێشه‌که‌یان ده‌ده‌ن نه‌وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێک که‌ خه‌ڵکی کرده‌ قوربانی ده‌سه‌ڵاتێک که‌ جه‌للاده‌کان بپارێزێت ،
ئه‌و به‌ڕێزه‌ وانیشانده‌دات که‌ ئێراق له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆک کۆمار ڕاوه‌ستاوه‌ و باسی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر ، ڕێگه‌ له‌ له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم نه‌گرێت ئه‌وه‌ کێشه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه‌ ، هه‌میشه‌ کێشه‌کان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ یه‌ک لایی کراوه‌ته‌وه‌، نه‌ک سه‌رۆک کۆمار ، سه‌رۆک کۆمار هیچ بڕیارێکی گرنگی به‌ده‌ست نیه‌و هیچ قورساییه‌کی سیاسی له‌سه‌ر کێشه‌کان نیه‌و نه‌بوه‌ بۆ یه‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا له‌و باره‌یه‌وه‌ ، وازهێنانی له‌ پۆسته‌که‌ی  ، سه‌ربه‌رزیه‌ بۆی  ، ئه‌گه‌ر داوای ئه‌وه‌ی لێبکه‌ن که‌ده‌ست له‌کاروباری دادگا وه‌ربدات ، نه‌وه‌ک ، له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌که‌ی ، سوکایه‌تی به‌ سه‌دان هه‌زار قوربانی میلله‌تێکه‌وه‌ بکات ، ته‌نها سه‌رۆکه‌ کورده‌کان ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ سوکایه‌تی به‌ قوربانیانی خۆیانه‌وه‌  بکه‌ن ، ئه‌گه‌رنا له‌ دوای ڕوخانی سه‌ددامه‌وه‌ ، هیچ به‌رپرسێک له‌به‌غدا ، هینده‌ی سه‌رکرده‌کوورده‌کانی سوکایه‌تی و موزایه‌ده‌یان به‌ قوربانیه‌کانیه‌نه‌وه‌ نه‌کردوه‌ ، له‌پیناو به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارێکدا هه‌میشه‌ خۆیان به‌خت کردوه‌ ، ده‌سه‌ڵات دارانی شیعه‌ به‌ده‌ستی خۆیان سه‌ددامیان له‌سێداره‌داو ، له‌سه‌ر 182 قوربانی دوجه‌یل ، که‌چی کوورد نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت  دادگایی کردنی سه‌ددام له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پایان بگه‌یه‌نن ،  سه‌ره‌ڕای له‌سێداره‌دانی سه‌ددام به‌ده‌ست شێعه‌ ئه‌و گروپه‌ ئێستا باڵاده‌ت ترین گروپی ده‌سه‌ڵاتن ، و کوردیش سه‌ره‌ڕای سازش کردن له‌سه‌ر مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و قوربانیانی نه‌ته‌وه‌ و سوکایه‌تی ڕۆژ له‌دوای رۆژ به‌ که‌سواکاری قوربانیان ده‌سه‌ڵاتی کوورد ڕوله‌ کزی ده‌کات بۆیه‌ ئیمه‌ پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سنورێک بۆ سوکایه‌تیه‌کان دابنێین ، هیج نه‌بێت نه‌هێڵین تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌ده‌ست دادگا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌ قوتار بکرێن ،دیاره‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ بێئاگایه‌ له‌ وه‌ی که‌ سه‌رۆک کۆمار چه‌ند جار ده‌ستی له‌کاروباری دادگا وه‌رداوه‌و ، چه‌ندین جار دادگای باڵای تاوانه‌کان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ که‌ ، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ڕێگره‌ له‌ چێ به‌چێکردنی یاسا به‌سه‌ر تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دا ،
کاتێک ده‌ڵێت : سه‌رۆک کۆمار هه‌رگیز نه‌یووتوه‌ که‌ که‌ئه‌و ڕێگری له‌جێ به‌ چێ کردنی بڕیاره‌که‌ ده‌کات !!!
له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی قوربانی ده‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ڕاده‌گه‌یه‌نم که‌ تادواهه‌ناسه‌ له‌گه‌ڵتانداین و له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیمان پیوه‌ ده‌کرێت وه‌کوو داکۆکیکار له‌ قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال ، کێشه‌ی ئێوه‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌ره‌سه‌ری دونیا و تاوانبارانی ژینۆسایدی کوورد له‌هه‌ر شوێنێکی دونیادا بن ، تا وه‌کوو فرانس ڤان ئانرات نه‌یانده‌ینه‌ دادگا ، ده‌بێت وه‌کوو خه‌زره‌جی تاوانبار هاتوچۆی لێ قه‌ده‌غه‌ بکرێت ،
سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه‌ ئه‌وه‌ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ به‌هیج شێوه‌یه‌ک نابێ سازش و موساوه‌مه‌ له‌سه‌ر قوربانیانی ژینوسایید بکرێت ، به‌ڵێ له‌ده‌ستمان دێت داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌رکه‌سیک تۆمار بکه‌ین ، له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا که‌ سوکایه‌تی به‌ قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ بکات ، ته‌نها له‌ کوردستاندا نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ یاسا نیه‌ ،
وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانین و ده‌مانتوانی که‌ ، خۆپیساندان ڕێکبخه‌ین دژی هاتنی سه‌رکردوه‌ کوورده‌کان بۆ ئه‌وروپا و ئه‌و دروشمانه‌ بڵێێنه‌وه‌که‌ ،دژی سوکایه‌تی پێکردنی قوربانیانه‌ نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌و و  ، وێنه‌ی ئه‌و توانبارانه‌ ، نیسان بده‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتی کووردی هه‌وڵی ئازاد کردنیان ده‌ده‌ن و ئه‌و تاوانبارانه‌ش بناسێنین به‌دونیا که‌ به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه‌ ، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵهاتون ، هه‌روه‌کوو ده‌توانین ناوی ئه‌و جاش و ئه‌نفالچیانه‌ به‌ جیهاندا بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ به‌هه‌موو زمانه‌کان که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان داڵده‌یان داوون و ، مووچه‌یاب بۆ بڕیونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌کوو ده‌توانین ، فیلمی دیکۆمینتری ناوچه‌کاره‌ساتباره‌کان نیشانی جیهان بده‌ین و چاوپیکه‌وتن له‌گه‌ڵ برینداران و به‌جیماوانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ بکه‌ین و ، پاشان ڤێللاو کۆمپانیاو ژیان و گوزه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوورد نیشان بده‌ین و بڵێین  فریای میلله‌ته‌ که‌مان بکه‌وون به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵده‌گرین بۆ دوای هه‌ڵبژاردن تا بزانین ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سوکایه‌تی پێکردنی قوربانیانی هه‌له‌به‌و ئه‌نفال

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.