Skip to Content

Thursday, September 29th, 2022
Home / Articles Posted by که‌ریم

Blog Archives

ڕۆمانی جــه‌للاد.. به‌م زووانه!

      “جه‌للاد” ناوی ڕۆمانێکه که نووسه‌ری ناسراوی سوێدی “پێر لاگه‌رکڤیست” نووسیویه‌تی. “که‌ریم تاقانه‌” ئه‌م ڕۆمانه‌ی له سوێدییه‌وه‌ کردووه به کوردی و “فه‌رهاد شاکه‌لی” پێشه‌کیی بۆ نووسیوه. “خانه‌ی وه‌رگێڕان” Continue Reading »

نیو په‌ڕه ‌‌کاغه‌ز … ئاوگوست ستریندبێری

دوایین عه‌ره‌بانه‌ی ماڵگواستنه‌وه‌ چووبوو، کرێچی، پیاوێکی گه‌نج که مێزه‌رێکی تازیه‌داریی‌ له‌ ده‌وری کڵاوه‌که‌ی پێچابوو، جارێکی دیکه‌یش به نهۆمه‌که‌دا خولێکی خوارد تا بزانێ شتێکی له بیر نه‌چووه– نا، هیچی له بیر Continue Reading »

نیگار ….‌ نووسه‌ر: یه‌لمار سوێدربێرگ

  یه‌لمار سوێدربێرگ له‌ چه‌ند دێڕدا:یه‌لمار سوێدربێرگ نووسه‌رێکی ناسراوی سوێدی‌یه‌. ئه‌و ساڵی 1869 له‌ ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی سوێد له‌ دایک ده‌بێ و‌ ساڵی 1941 له کۆپێنهاگی پێته‌ختی دانمارک کۆچی دوایی ده‌کا.یه‌لمار، Continue Reading »

هێمنتر له خه‌ونی دره‌ختان

محه‌مه‌د ره‌زا مه‌هدیزادهله فارسییه‌وه: كه‌ریم تاقانه (سوید) ده‌رفه‌تم پێ‌بده‌ سه‌عاتێك، نا، ته‌نیا ساتێك.. لێ‌گه‌ڕێ با بۆ دوایین جار باش لێی بڕوانم. زه‌وی له سووڕانه‌وه‌ ڕاگره‌! زه‌ریاكان ڕاوه‌ستێنه‌! به باڵنده‌كان بڵێ Continue Reading »

برسێـــــتی

كه‌ریم تاقانه‌ (سوید)……. برسیه‌تی، که‌ بوو به‌ هاوڕێی مرۆڤ، ئیدی ئه‌و مرۆڤه‌ ناچار ده‌بێ‌ شان بداته‌ به‌ر ئه‌سته‌مترین کار تا به‌ڵکوو له‌ ژێر چه‌پۆکی ده‌ر بچێ‌و قوتاری بێ‌. ئه‌من که‌سێکم Continue Reading »

دوو په‌خشانی كورت له‌ نووسه‌ری ئێرانی كـــارو

له فارسی‌یه‌وه‌: كه‌ریم تاقانه(سوێد) ……. (1) مه‌رگ‌ و ژیانهێشتا به‌ته‌واوی له‌ گۆڕی ژیانی خۆمدا جێم نه‌گرتبوو، له‌پڕ، هه‌ستمکرد ده‌ستێکی ناسیاو، به‌ورووژاوی‌و تووڕه‌یی له‌ کێلی گۆڕه‌که‌م ده‌دا. دوای ساتێك، ڕۆحی وێڵم Continue Reading »

كچۆڵه‌ شقارته‌فرۆشه‌كه‌

هانس کریستییه‌ن ئاندرسن….وه‌رگێڕانی: كه‌ریم تاقانه‌ (سوید)….. شه‌وی ژانویه‌ بوو. به‌فر به‌توندی ده‌باری. نیوه‌ی شه‌و بوو. کچێک خۆی گرمۆڵه‌ کردبووو هێدی، هێدی ڕێی ده‌کرد.. کچۆڵه‌که‌ زۆری سه‌رما بوو. پێڵاوی له‌پێ‌دا نه‌بوو. Continue Reading »

سـێ تـابلـۆ…. كه‌ریم تاقانه

تابلۆی یه‌که‌مپیـره‌ژنێکی پرچ سپییه له‌ شه‌وێکی ئه‌نگوسته‌چاودا، کۆرپه‌یه‌کی له ئامێز گرتووه‌ و لایه‌لایه‌ی به‌ گوێدا ده‌چرپێنێ، هه‌ردوو چاویشی بڕیونه‌ته‌ ئه‌ستێره‌که‌ی به‌رانبه‌ریان… تابلۆی دووه‌مکوڕێکی گه‌نجه.. له‌ چیا و دۆڵێکدایه، تینوویه‌تی.. عه‌وداڵی Continue Reading »

چیرۆك: تـابلۆی مرۆڤێكی نـامۆ

كه‌ریم تاقانه‌…… هاوینه‌.. گه‌رمای هاوین له‌م وڵاته‌، مرۆڤ ده‌توێنێته‌وه‌.. له‌سه‌رخۆ به‌نێو شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی شاردا ده‌سووڕێته‌وه‌.. نامۆیه‌. نامۆیی، هه‌نگی شیله‌ هه‌ڵمژه‌‌و به‌ سه‌ر ڕوومه‌ته‌ گه‌شه‌که‌یه‌وه‌ نیشتۆته‌وه‌… به‌ ده‌م ڕێپێوانه‌وه‌، سه‌رنجی ده‌ور‌و Continue Reading »

چیرۆك– مرۆڤی واقع بین … عه‌زیز نه‌سین

وه‌رگێڕانی: كه‌ریم تاقانه‌مامۆستا هه‌میشه‌ له‌ قوتابخانه‌داده‌یگوت: – منداڵینه‌، هه‌وڵ بده‌ن واقیع‎بین بـن تا ببن به‌ شتێک..له‌ ماڵ‎دا، باوک‌و دایکم‌و.. گه‌وره‌تره‌کانیش به‌رده‌وام ئه‌م ڕسته‌یه‌یان ده‌گوته‌وه‌:  – مرۆڤ ده‌بێ‌ واقیع‎بین بـێ‌ تا ببـێ Continue Reading »

)كورته چیرۆك)…. تاکسیی پێنج ڕیاڵـی

عه‌زیز نه‌سین….له فارسییه‌وه: كه‌ریم تاقانه (سوید) تا شۆفێره‌که‌ گوتی:( کورتولـوش)، به‌ په‌له‌ ڕامکردو ده‌سکه‌ی ماشێنه‌که‌م گرت سوار بم… به‌ڵام هه‌رچیم کرد، نه‌متوانی ده‌رگای ماشێنه‌که‌ بکه‌مه‌وه‌. ده‌سکه‌که‌ سووڕی نه‌ده‌خوارد.  شۆفێره‌که‌ له‌نێو ماشێنه‌که‌وه‌ Continue Reading »

كورته‌چیرۆك: من‌و ته‌رمه‌که‌ی ته‌نیشتم! نووسینی به‌ زمانی ئاڵمانی: مه‌سعوود عه‌تایی

وه‌رگێڕانی: كـه‌ریـم تـاقـانــه‌ (سوید)….تێبینی:خوێنه‌ری ده‌لال..!ئه‌م چیرۆكه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێنیته‌وه‌، دوكتۆر مه‌سعوود عه‌تایی ، نووسه‌ری ناسراوی ئێرانی، به زمانی ئه‌ڵمانیایی نووسیویه‌تی‌و "شه‌هلا حه‌مزاوی" كردوویه‌ به فارسی. ئه‌منیش له وه‌رگێرانه‌كه‌ی "شه‌هلا"وه‌ كردوومه‌ته‌ Continue Reading »

كورته ‌چیرۆك ..ڕێبواری پیاده…. ڕه‌یمۆند داگڵاس (ڕه‌ی برادبری)

 ڕه‌یمۆند داگڵاس (ڕه‌ی برادبری)….له فارسییه‌وه‌: كه‌ریم تاقانه‌ (سوید)…. ئه‌و شته‌ی (لیۆنارد مید) زۆری مگێز لـێ‌ بوو، گه‌یشتن به‌ بیده‌نگیی سه‌عات هه‌شتی شه‌وه‌ ته‌مومژه‌کانی مانگی نوامبر بوو. واته‌، به‌ ڕێڕه‌وه‌ چه‌مه‌نتۆکراوه‌کا‌ندا Continue Reading »

دوو كورتیله‌ چیرۆك: نووسینی: كه‌ریم تاقانه

(1) ته‌وق! زۆر زوو سه‌رنجی ڕاکێشام و دڵم لێی چوو. به‌ینی خۆمان بێ، نه‌مده‌زانی "له‌ ده‌ره‌وه‌ زه‌وق و له‌ نێوه‌وه‌ ته‌وقه‌!" په‌یتا، په‌یتا نامه‌ی بۆ ده‌نووسیم و ئه‌منیش فیلسووفانه‌ وه‌ڵامی Continue Reading »