Skip to Content

Thursday, May 9th, 2024
Home / 2008 / April / 24

Daily Archives: April 24, 2008

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاروان عومه‌ر کاکه‌سور…..

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاروان عومه‌ر کاکه‌سور…..

 كاروان عومەر كاكەسوور: تێكستی جددیی ئێمە یان بەلاوە دەنرێت، یان زۆربەی كات دەكەوێتە ژێر دەستی ئەو رەخنەیەی، كە ساڵەهایە بە سادەیی كار دەكات…  سازدانی/ دانا فایەق……… بەشی یەكەم و دووەم………   كاروان عومەر كاكەسوور Continue Reading »

گۆڤاری زنار ژماره‌ 16

گۆڤاری زنار ژماره‌ 16

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌16ی گۆڤاری زنار کلیکی ئێره‌بکه‌ن      

بەنیازم سەفەركەم

بەنیازم سەفەركەم

  بەناز كوێستانی……  بەنیازم لەساتێكی دیاری نەكراو لەكاتژمێرێكی وەستاودا لەئوتومبیلێكی بێ بەنزیندا لەشەقامێكی پڕ تاسەدا سەفەركەم *** بەنیازم  لەشەمەندەفەرێكی شكاودا لەسكەیەكی ئاسنینی ژەنگرتوودا لەبەلەمێكی نقووم بوودا لەفرۆكەیەكی بێ باڵدا  سەفەركەم *** بەنیازم ئەم جارە كەمنداڵ بوومەوە لەگەڵ سەیركردنی فیلم كارتۆندا لەگەڵ عەلی بابادا بەسەر بەرماڵەكەیەوە بفڕمو سەفەركەم *** بەنیازم ئەم جارە Continue Reading »

کتێبی چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه‌که‌وته‌ به‌ر دیدی خۆێنه‌ران له‌ نوسینی مامۆستا جه‌مال مورتکه‌ ….

کتێبی چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه‌که‌وته‌ به‌ر دیدی خۆێنه‌ران له‌ نوسینی مامۆستا جه‌مال مورتکه‌ ….

کتێبی "چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه‌"نووسینه‌وه‌ی رۆژه‌ سه‌خته‌کانی خه‌بات 1988 له‌ نووسینی"جه‌مال مورتکه‌"له‌ دووتوێی کتێبێکدا که‌وته‌ به‌ر دیدی خۆێنه‌ران.ئه‌م کتێبه‌ نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی ساڵی 1988ی جه‌مال مورتکه‌یه‌ که‌ پێشتر Continue Reading »

هەستكردن بەتەنیایی

هەستكردن بەتەنیایی

  كارۆخ فەهمى…..  لەسەر جێگاكەمو لەم بەیانیە زووەدا گوێم لە (ئەوراد)ى كامكارانە، لەگەڵ شەپۆلی رادیۆكە هەندێك جار دەنگەكە دەپچڕێو پاش كەمێك نوزەى دەگاتەوە گوێم. بیرم بۆ ریشە سپییەكەى مەولەوى ئەچێ. لەوسەردەمەدا Continue Reading »

خه‌ونه‌که‌ی وه‌زير ئه‌بوبه‌کر کاروانی و بۆمبای ديالێکتان

خه‌ونه‌که‌ی وه‌زير ئه‌بوبه‌کر کاروانی و بۆمبای  ديالێکتان

موحسين جوامێر……. له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا که‌ ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر کاروانی وه‌زيری هه‌رێم و پسپۆڕ له‌ بواری گیروگرفت و چاره‌نووسی کوردا، کردوويه‌تی، له‌وه‌ڵامی پرسياری : ئایا دیدو تێڕوانینى به‌رێزتان چییه‌ Continue Reading »

یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورد،…..

یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورد،…..

 له‌شه‌هید کردنی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی وه له 24. 04. 1974ده‌ستی پێکرد. ده‌با ئه‌و ڕۆژه به‌ره‌سمی به‌ڕۆژی جینۆسایدی کورد بناسێنین…..خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر…. 1-  پێناسه ی ناوچه ی پشده ر Continue Reading »

وتوێژ لەگەڵ عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا:

وتوێژ لەگەڵ عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا:

  سازدانى:  رابەر فاریق……  پ/شیعر ئەوەندەى قوڵبوونەوەیە لەنێو پانتاییەكانى زمان و فەلسەفە و تێڕامان، ئەوەندە گرنگى دەدات بە گومان و پرسیار و خەیاڵ و شتە بچووكەكان؟ تا چەند گرنگى دەدات بە Continue Reading »

ئایا به‌ ڕۆشتنی جۆرج بۆش و ئیداره‌که‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات باشتر ده‌بێت؟

ئایا به‌ ڕۆشتنی جۆرج بۆش و ئیداره‌که‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات باشتر ده‌بێت؟

تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن…… ئه‌م بابه‌ته‌ی من سه‌رنجێکه‌ له‌سه‌ر بابه‌تێکی نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)ژماره‌10733ی ڕۆژی 17/04/2008 ی (هودی ئه‌لحوسه‌ینی).له‌ ژێر ناونیشانی(چاره‌سه‌ر نیه‌ بۆ ناوچه‌که‌ پێش ڕۆشتنی جۆرج بۆش) لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی Continue Reading »

له‌ خه‌وما،له‌نێوان دووسه‌ده‌دا

له‌ خه‌وما،له‌نێوان دووسه‌ده‌دا

خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ چیرۆكی‌ له‌ "خه‌وما"ی‌ جه‌میل سائیب…..ئارام سدیق  …… ئه‌گه‌ر چی‌ نوسین كرده‌یه‌كی‌ زاتیه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ كه‌ تێیدا ده‌ق به‌رهه‌م دێت، وه‌زیفه‌ی‌ نوسین ته‌نها Continue Reading »

ئایینێكی تر ..

ئایینێكی تر ..

 ئاراس عەبدول کەریم…… دواجار هاتیتە سەر قەناعەتی پەلکە گیا وبڕوات کرد کە باران گۆرانییەکی تەڕە ..هاتیتە سەر یەقینی ئێوارە وبڕوات کرد کە خۆرنشینجوانترین سێبەرە ..سوپاس بۆ پەنجەرە..بە بێ حیکمەت نەبوو Continue Reading »

لەسەر حیكایەتێكى شین خەریكە بگریم

لەسەر حیكایەتێكى شین خەریكە بگریم

   زاناسامان …….  واى چ هەستێكى عەجیبە داگیرى كردووم دەزانم.. لەو زیاتر.. هیچى تر نیە وا باڵى بەسەر ئەم ئێوارە شەرمنەى مندا كێشاوە لەو زیاتر چى هەیە چرپە بخاتە ناو بێدەنگیەوەو دەست بۆ ماندوو بوونى رۆح درێژ بكات چى هەیە..جگە لەخۆى بیرم Continue Reading »

رۆحى شیعریەت و پێناسەى ژنبوون لەلاى نەزەند بەگیخانى

رۆحى شیعریەت و پێناسەى ژنبوون لەلاى نەزەند بەگیخانى

زاناسامان…… (زەمەن لەناو شیعرەکانى نەزەند بەگیخانیدا هەڵدەقوڵێ یابەناویدا رێدەکات)((ریچارد مەکەیین))… دیارە هێنانەوەى ئەم دێرەى سەرەوە، وەرگیراوە لە خوێندنەوەى یەکێک لە شاعیر و وەرگێرە‌ ناودارەکانى وڵاتى (بەریتانیا) کەلەساڵى 2004دا خوێندنەوەیەکى قووڵى Continue Reading »

راپه‌ڕین، زمانی رۆژنامه‌نووسیی کوردی وێران کرد!

راپه‌ڕین، زمانی رۆژنامه‌نووسیی کوردی وێران کرد!

نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د- سوید….  110 ساڵ مێژوویه‌کی فره‌و باڵایه‌ بۆ سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی نووسین و رێنووس، به‌ تایبه‌تیش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ پاڵ خه‌باتی رزگاری نیشتمانیدا، گرنگی به‌ پاراستن Continue Reading »

یابانجی یه‌كه‌م وشه‌یه‌ك كه له توركیا فێری بووم

یابانجی یه‌كه‌م وشه‌یه‌ك كه له توركیا فێری بووم

ئیبراهیم مه‌لازاده…… له مێژه بڕوام به‌وه هێناوه، له ده‌ره‌وه‌ی زمان شتێك نییه بوونی هه‌بێت. ڕاسته ئێمه‌ی كورد له باشووری نیشتمانی له‌یه‌كترازێنراومان له مێژ ساڵه به كوردی قسه ده‌كه‌ین و هه‌ندێك Continue Reading »

گەردەلول لەكوێوە دەست پێدەكا؟

گەردەلول لەكوێوە دەست پێدەكا؟

  عەزیز ڕەئووف……  دراماى گەردەلول لە كەناڵى كوردسات، زیاتر لە سىَ هەفتە هەموومانى لەبەردەم شاشەى تەلەفزیۆنەكاندا كۆكردەوە. سەربارى زۆرێك لە كەموكوڕى و هەڵەى تەكنیكى و هونەرى لە دراماكەدا، بەڵام دیالۆگە سیاسى Continue Reading »

قەسیدەى گوڵى سور تا گوڵەكانى تر

قەسیدەى گوڵى سور تا گوڵەكانى تر

   تێكوَشەر خالید……  بۆ/كیژێك لە یەخ لە شیعر لەسەر كورسییە گەنجەكەى (ئەپوَلوَ) دانیشتووم و پەڵە بەفرێكى شەڵاڵ بە گوڵى سور لە بەردەممدا بىَ دوودڵى حاشا لەبێدار بونى گریان و لەمنى جنسى شەو ئەكا لە كاتێكا من ئەخوازم Continue Reading »

لەژ ێـر هەتـاوی كوردستاندا دەمرم

لەژ ێـر  هەتـاوی كوردستاندا دەمرم

  حەمەی  ئەحمەد ڕەسوڵ……  – 1- من چۆن بتوانم, دڵـنیا لەژێـر تیشكی هەتاوی سبەینێــی  خەونا بۆ تــــاوآ بژیم ، بۆ تاوێ بمرم  من چۆن بتوانم : دوای سووتانی خۆم بە ئاسوودەیی سەر بنێــمەوە  ! ئەی داری Continue Reading »

ئیبن عەرەبى بەرهەمهێنەرى زمانێكى نوىَ

ئیبن عەرەبى بەرهەمهێنەرى زمانێكى نوىَ

  عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا…..  دوورە پەرێزى سروشتى سۆفییانەیە، كۆچكردنێكى ویژدانى تایبەتە لە نێو ناخى تاكایەتى سۆفیدا. ئەو دوورە پەرێزییە لاى سۆفى شێوەیەكى رەمەكیى هەیە و لە دوو دەرئەنجامدا دەردەكەوێت: یەكەم، كەشفكردنى سۆفییە Continue Reading »

کتیبَى دیمانە…. نووسینى: سەردار زەنگنە

کتیبَى دیمانە…. نووسینى: سەردار زەنگنە

بەرگى دوو….. کارى ئەمجارەى رۆژنامونووس سەردار زەنگنە  کۆمایەک ئەنتەرڤیوون وێڕاى هونەرمەندانى کوردستان ئەنجامى داون و بەشى زۆریان لە رۆژنامەو کووارەکاندا بڵاوبوونەتەوە، سەردار زەنگنە  بەمەیش ویستویەتى هەرهیچ نەبێت حزمەت و راژەیەکى Continue Reading »

..مۆزیک عومەر جەلال

..مۆزیک عومەر جەلال

خەوێکى دیکەیە بە شێوازى ئاگاهىلەناو باخچەیەکى هەناردائاینێکى دیکەیە لەسەر ریتمى بارانجەنگە لەتەک جەنگ و خۆشاردنەوەیە لە مەرگ omerjelal@yahoo.com  

This site is registered on wpml.org as a development site.